سەرۆك كۆمارى توركيا سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات
نوچەنێت
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەبۆنەی کۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە (26/ شوبات/ 2024) سەرۆک کۆماری تورکیا بە بۆنەی کۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک مەسعوود بارزانی لە رێگەی نامەیەکی فەرمییەوە سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد
لە بەشێكى نامەکەدا هاتووە، "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی خوشکتانم بیست. بەم بۆنە خەمناکەوە، لە ناخی دڵمەوە بەناوی خۆم و گەلی تورکەوە، سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەم. هیوای تەندروستی باشتان بۆ دەخوازم".
دوای ماوەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە، رۆژی هەینی 23ـی شوباتی 2024، زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment