سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەکات کوردستانی
سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سوڵتان موبارەک ئەلکوبەیسی، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق کرد، لەو دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر باردۆخى سیاسى عێراق و ناوچەکە کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (26/ شوبات/ 2024) بارەگاى بارزانى بڵاوى کردەوە، سەرۆک مەسعوود بارزانى پێشوازى کرد لە باڵیۆزى قەتەر لە بەغدا.

لەو دیدارەدا حوسێن بن عەلی ئەلفەزالە کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق سڵاو و پرسە سەرەخۆشیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆکوەزیرانی قەتەری بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی)ـی خوشکی سەرۆک بارزانی.

لە بە شێکى دیکەى دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی دوولایەنە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین