سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵيۆزى نوێى فه‌ره‌نسا كرد کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە پاتريك دورێل باڵيۆزى نوێى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان چەند پرسێک کرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (26/شوبات/2024)  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاتريك دورێل باڵيۆزى نوێى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق، وێڕای هيواى سه‌ركه‌وتن له‌ ئه‌ركه‌كه‌يدا، جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه‌ و سوپاسی پشتگیریی به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسای بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد.

لاى خۆيه‌وه‌ دورێل خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق نيشاندا و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، كه‌ فه‌ره‌نسا به‌ بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له‌ هاوكارى و پشتگيرييان به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا گۆڕييه‌وه‌، هه‌روه‌ها باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین