سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵیۆزى نوێى قه‌ته‌ر كرد کوردستانی

نوچەنێت:

ڕۆژى سێشەممە (27/شوبات/2024) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سوڵتان بن موباره‌ك ئه‌لكوبه‌یسى، باڵیۆزى نوێى قه‌ته‌ر له‌ عێراق کۆبووەوە، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون و هیواى سه‌ركه‌وتن له‌ ئه‌ركه‌كانیدا، "خۆشحاڵیى خۆى به‌ ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ ‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رفه‌تى باش بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان هه‌ن."

هاوکات باڵیۆزى نوێى قه‌ته‌ر، خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق نیشاندا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌موو ده‌رگاكانى قه‌ته‌ر به‌ ڕووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كراوه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ قه‌ته‌ر خوازیاره‌ له‌ بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان، ئابوورى، كولتوورى و چه‌ندین بوارى دیكه‌دا‌ بره‌و به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بدات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین