پۆلیسی سلێمانی: تەرمێک دۆزراوەتەوە ھەر کەسێک دەیناسێت با پەیوەندییمان پێوە بکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ئاگادارییەکەدا داوا لە ھاووڵاتییان دەکات، ھاوکاربن لە ناسینەوە تەرمێک، بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک شەقامی (60) مەتری سلێمانی دۆزراوەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (28/شوبات/2024) پۆلیسی سلێمانی لە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تەرمێکی نەناسراو لەرەگەزی نێر کەتەمەنی نزیکەی (45 بۆ 50) ساڵ دەبێت لە نزیک مزگەوتی ناھیلە خاتون لەشەقامی (60) مەتری سلێمانی دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت نەخۆش بێت و بەو ھۆکارە گیانی لەدەستدابێت."

پۆلیسی سلێمانی لە ئاگادارییەکەی ئاماژە بەوە دەکات، "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ھیچ ئاسەوارێکی کوشتنی پێوەدیارنیە و ھیچ ناسنامەیەکیشی پێنەبووە."

ھاوکات دووپاتی دەکاتەوە، "لەئێستادا تەرمەکەی لەپزیشکی دادی سلێمانییە و ھەر کەسێک دەیناسێت یان زانیاری ھەیە لەبارەیەوە پەیوەندی بکات بە بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بەژمارە (٠٥٣٣٢٨١٧٢٣) یاخود سەردانی پزیشکی دادی سلێمانی بکەن ".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین