دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق بڕیارەکانى تایبەت بە مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (28/شوبات/2024) دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق دەقى ئەو بڕیارانەى کە تایبەتن بە مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، دابەشکردنى ئەو مووچەیە لە رێگەى دەروازەکانى پاردەدارکردن دەبێت لە هەرێمى کوردستان یان ئەو بانکانەی کە لە هەرێمى کوردستان کراونەتەوە لەلایەن بانکى ناوەندییەوە مۆڵەتیان پێدراوە.
دەقی بڕیارەکانی دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق:
یەکەم: پابەندکردنى سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە (بەبانکیکردن)ـى مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتیى هەرێمى کوردستان و گواستنەوەى بۆ سەر بەغدا لە رێگەى بانکە حکومییە فیدراڵییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان.
دووەم: ئەو مووچەیە لە پشکى هەرێمى کوردستان دەبڕدرێت، کە لە یاساى بودجەى گشتى دیاریکراوە بۆ ئەمساڵ و ساڵانى دواتر.
سێیەم: فەرمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆیان هەیە هاوئاهەنگیى راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتى دارایی فیدراڵ بکەن بۆ جێبەجێکردنى بەبانکیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان و گواستنەوەى بۆ سەر بەغدا بەبێ گەڕانەوەى بۆ نوێنەرایەتیی حکومەتى هەرێمى کوردستان.
چوارەم: دەبێت سەرجەم بانکەکانى سەر بە حکومەتى فیدراڵ کارئاسانى بکەن بۆ پرۆسەى بەبانکیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کورستان و گواستنەوەى بۆ سەر بەغدا و هەموو رێگە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ ئەوەى مووچەخۆران مووچەکانیان لە شوێنى نیشتەجێبوونیان بەدەست بگات.
پێنجەم: دابەشکردنى ئەو مووچەیە لە رێگەى دەروازەکانى پاردەدارکردن دەبێت لە هەرێمى کوردستان یان ئەو بانکانەی کە لە هەرێمى کوردستان کراونەتەوە لەلایەن بانکى ناوەندییەوە مۆڵەتیان پێدراوە.
شەشەم: بەرپرسی باڵاى فەرمانگە و دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان بەرپرسیارێتیى دروستى ئەو زانیارییانە دەگرنە ئەستۆ، کە دەنێردرێت بەمەبەستى بەبانکیکردنى مووچەى فەرمانبەران و گواستنەوەى بۆ سەر بەغدا لە رووى ژمارە و پلە و بڕى مووچەکانیان.
حەوتەم: دەبێت ئەو لیستى مووچانە لەلایەن سەرۆکى باڵاى دامەزراوەکە و بەڕێوەبەرانى وردبینى دارایی، بەشی دارایی، تواناى مرۆیی واژۆ کرابێت، تاوەکو حکومەتى فیدراڵى ئەو مووچانە خەرج بکات.
هەشتەم: لە دواى بەبانکیکردنى مووچە، ئەو مووچانە دەدرێن و نابێت بە قەرز بدرێت.
نۆیەم: پێویستە دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان مانگانە لەکاتى دیاریکراوى خۆیدا تەرازووى پێداچوونەوە (خەرجى و داهات)ى مانگانە پێشکێشی فەرمانگەى ژمێریاریى وەزارەتى دارایی فیدراڵى بکات لە مانگى دواتردا کاتێک داواى پارەدارکردن دەکات هاوشێوەى وەزارەتەکانى حکومەتى فیدراڵى.
دەیەم: سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیوەست کراوە بە رادەستکردنى سەرجەم داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان بە حکومەتى فیدراڵى، بەگوێرەى یاساى کارگێڕیى دارایی فیدراڵى، تاوەکو دواتر دیوانى چادێریى دارایی فیدراڵى بە هاوئاهەنگى لەگەڵ دیوانى چاودێریى دارایی هەرێمى کوردستان وردبینى لە زانیارییەکانى داهاتدا دەکەن بەگوێرەى ئەوەى لە یاسای بودجەى گشتى (2023)دا هاتووە.
یازدە: پەیوەستکردنى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە رێگەدان بە دیوانى چاودێریى دارایی فیدراڵى تاوەکو بە هاوئاهەنگى لەگەڵ دیوانى چاودێریى دارایی هەرێمى کوردستان وردبینى لەو هەژمارە بانکییانەى هەرێمى کوردستان بکەن، کە لە بانکى ناوەندى کراونەتەوە و وردبینی لە لیستى مووچەخۆراندا بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment