گوتەبێژى ئەپيكور لەسەر خەڵكى كوردستان پەيامێك ئاراستەى سەرۆكى ئەمەريكا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکور رايگەياند، "ئەم هەفتەیە لە واشنتن بووم، شەڕم بۆ خەڵکی کوردستان دەکرد. پەیامێکمان بۆ سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا و ئەنجوومەنی پیران و خانەی نوێنەرایەتییەکان برد، تاوەکو لەبارەی ئەم کێشە گرنگەوە ئاگاداریان بکەینەوە، کە کاریگەریی لەسەر خەڵكی هەرێمی کوردستان داناوە."

ئەمڕۆ دووشەممە (چوارى ئادار/2024) گوتەبێژی ئەپیکور بە رووداوى راگەیاند، "تێبینیی ئەوەمان کردووە کە حکومەتی عێراق دەیەوێت هەرێمی کوردستان سەرکوت بکات، پێشبینیش دەكەین گەڕێکی نوێی دانووستاندن لەنێوان واشنتن، هەولێر و بەغدا بەڕیوەبچێت. "

لە بەشێكى دیكەى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "دوو کێشەی گەورە هەن: یەکێکیان بودجەیە. ئێمە دەزانین کە بەغدا نەیکردووە بە یاسا و، بودجەی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دانەناوە. کێشەی دووەم نەوتە. دەمانەوێت کۆنگرێسی ئەمریکا گوشار لە بەغدا بکات و هەروەها بە کۆشکی سپی بڵێت کە پێویستە بەغدا رێگە بە بەرهەمهێنان و هەناردەی تەواوەتیی نەوت بدات."

دەربارەى كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كاگینز جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ێستا هیچ دیدارێک لە بەرنامەی کاردا نییە، بەڵام ئێمە زۆر راگەیێندراو لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دەبینین دەڵێن کە پرۆپۆزەڵ لەسەر مێزە و، جارێکیش وەزیری نەوتمان بینی گوتی لە سێ رۆژدا نەوتەکە دەڕوات. ئێمە لە ئەپیکور دەزانین کە سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی بانگهێشت کراوە بۆ کۆشکی سپی و پێمان وایە ئەو سەردانە دوای رەمەزان لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاردا دەبێت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین