سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: گه‌لی کوردستان به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان بوه‌ستێته‌وه
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (پێنجى ئادار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی راپەرینی گەلی کوردستان پەیامێکدا ڕاگەیاند، "مێژوو سه‌لماندوویه‌تى كه ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى، ئه‌زموونى زۆر تاڵن و زیانى زۆریان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه. بۆیه سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌ڕین ده‌بێ هه‌میشه بۆ هه‌موومان وانه و نه‌خشه‌ڕێگه‌ى كارمان بێت. با به بڕوا و ئومێده‌وه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و سه‌ختییه‌كان و له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتردا كار بكه‌ین".
سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، "ساڵیادى (33)ى ڕاپه‌ڕینى شكۆدارى گه‌لى كوردستان له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه پیرۆز بێت. سڵاو و دروود له یادى شه‌هیده قاره‌مانه‌كانى ڕاپه‌رین و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان".
دەقی پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ساڵیادى (33)ى ڕاپه‌ڕینى شكۆدارى گه‌لى كوردستان له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه پیرۆز بێت. سڵاو و دروود له یادى شه‌هیده قاره‌مانه‌كانى ڕاپه‌رین و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان.
گه‌لى كوردستان که پێنجى ئازارى 1991 له ڕانیه‌ى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕینه‌وه، گیانى له سه‌رده‌ست دانا و بێ سڵه‌مینه‌وه له مه‌رگ له‌پێناو ئازادی‌دا ڕاپه‌ڕى، كۆتایى به یه‌كێك له خوێناوی‌ترین و دژوارترین سه‌رده‌مه‌كانى سته‌م و دكتاتۆرى هێنا. ئیتر هه‌رگیز واز له ئازادى و ئامانجه پیرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕین ناهێنێت.
ڕاپه‌ڕین به بڕوا و ئیراده‌ى مه‌زنى گه‌لی کوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى، به یه‌كڕیزى و ته‌بایى سه‌ركه‌وت و ده‌ستكه‌وته‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فیدراڵیدا چه‌سپاند. ئێستاش هه‌ر به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر فیدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێته‌وه و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانى مسۆگه‌ر بكات.
ئامانجه پیرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕین له ژیان و ئازادى، دیموكراسى، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئارام و پێشكه‌وتوو، له بنیاتنانى ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر، له كوردستانێكى به‌هێز كه لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكرن و لێبورده‌یى بێت، ته‌نیا به كارى هاوبه‌ش و یه‌كهه‌ڵوێستى و پێكه‌وه‌ییمان ده‌بێت.
مێژوو سه‌لماندوویه‌تى كه ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى، ئه‌زموونى زۆر تاڵن و زیانى زۆریان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه. بۆیه سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌ڕین ده‌بێ هه‌میشه بۆ هه‌موومان وانه و نه‌خشه‌ڕێگه‌ى كارمان بێت. با به بڕوا و ئومێده‌وه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و سه‌ختییه‌كان و له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتردا كار بكه‌ین.
سڵاو له یادى ڕاپه‌ڕین، له گه‌لى دڵسۆز و خۆڕ‌اگرى كوردستان، دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/5

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment