لە پارێزگاى هەڵەبجە دەست بەدابەشکردنى تابلۆى ئۆتۆمبێل دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە دەست بەدابەشکردنى تابلۆى ئۆتۆمبێل بۆ شۆفێران دەکات و دەشڵێت، بە کۆدى ژمارە (23) پرۆسەکە دەستپێدەکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (15/ئادار/2024) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، "بەشی تۆماری تابلۆ"ی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتیانی دەکاتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتــی (17-3-2024) دەست بەدابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت بـــــە کۆدی ژمارە (23) کە تایبەتە بە پارێزگای هەڵەبجە، ئەو هاوڵاتیانەی ئۆتۆمبێلی هەولێر+دهۆك+سلێمانی) یان هەیە دەتوانن لەبەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆیان داواکاری پێشکەش بکەن بە مەبەستی تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتیمان."

هاتووچۆى هەڵەبجە دەشڵێت، "هەر هاوڵاتیەك خواستی کڕینی ژمارە دڵخوازی خــــۆی هەیـە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات کە لە ژمارە (1000 23)وە دەستپێدەکات کە نرخیان هاوشێوەی تابلـــۆی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەرەوەیە کە 2000000 دوو ملیۆن دینـارە."

له‌ ئاگادارییەک ئەوەش هاتووە،  "ژمارە (2323) بە سەرجەم حەرفەکانی وە ژمارە (1988 23) سەرجەم حەرفەکانی لە ئێستادا نافرۆشرێت بۆ زانین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین