مەسرور بارزانى: هەمیشە لەگەڵ  هەڵبژاردن بووین کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد و دەڵێت، "ئێمە هەمیشە لەگەڵ  هەڵبژاردن بووین و لەگەڵ هەڵبژاردنین."

ڕۆژى سێشەممە (19/ئادار/2024)مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە، حکوومەتی هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەداوەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە و هاریکاری و هەماهەنگيی وڵاتەکەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

لەبارەى بە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا، "کە هەرچەندە بە شێوازی جۆراوجۆری سیاسی و سەربازی و ئابووری و بەناو یاسایی، فشار لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی ببێت، بەڵام گەلی کوردستان هەرگیز ئامادە نییە سازش لەسەر مافەکانی بکات".

مەسرور بارزانى ڕاگەیاند، "ئێمە هەمیشە لەگەڵ  هەڵبژاردن بووین و لەگەڵ هەڵبژاردنین، بەڵام پێویستە هەڵبژاردنێکی ڕەوا و دیموکراتیيانە و دەستووری بێت و لە چوارچێوەی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە بێت، كە گەرەنتی نوێنەرایەتیی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتەكانی گەلی 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین