مەکتەبى سیاسیى یەکێتى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
دەقى راگەیێندراوی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان:
بەسەرپەرشتی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسیی کۆبۆوە بۆ تاوتوێکردنی دوا ئامادەکاری یەکێتیی لەسەرجەم بازنەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە رۆژی (10-6-2024) لە هەرێم بکرێت.
کۆبوونەوەکە پێداگری کردەوە لەسەر پێویستی بەپەلە دابەشکردنی مووچە وەک ئەولەویەتی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی کە ئەمرۆ (19-3-2024) لە دەباشان بەرێوەچوو وێرای وەبیرهێنانەوەی ئامادەگەیی لەمێژینەی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردن، تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕیشی کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و بێ دواکەوتن بکرێت. وەک تەنهاو تەنها رێگای راست و رەوای نوێکردنەوەی پرۆسەی دیموکراسیی و شەرعیەتی حوکمڕانی لەوڵاتەکەماندا.
کۆبوونەوە پێی وایە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە وادەی راگەیەندراوی خۆیدا، بەهەر بیانووییەکەوە بێت، پاشەکشەیە لە کاروانی دیموکراسیی و سەرەنجام شەرعیەتی دامەزراوەکانی هەرێمیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. تەئکیدیشی کردەوە پاراستنی قەوارەکەمان لە هەڕەشە و مەترسی، تەنها لەرێی گەڕانەوە بۆ ڕای کۆمەڵانی خەڵک و دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی پاک و بێگەردی ئەوتۆدا دەبێت کە روانینی سەرجەم هێز و لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە خۆبگرێت، بەتایبەتی کێشەی مووچە و گوزەرانی خەڵک.
کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی هەڵوەستەی لەئاستی ئەو راستیەشدا کرد کە ئەزموونی زیاتر لە سێ دەیەی کوردستانی ئازاد بە قوربانیدانی خەڵکی کوردستان بەدیهاتووە و پێویستە لەرێی دەستاودەستکردنی دیموکراتیانەی دەسەڵاتەوە بپارێزرێت، بەو جۆرەی رێز و متمانەی خۆی لای کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی پتەوتر بکات کە پشتیوانی لە ئەزموونێک دەکات ئازاد و دیموکرات و شەرعی بێت.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
19-3-2024

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment