عێراق تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) ناچار دەکات کارەکانیان بوەستێنن کوردستانی

نوچەنێت:

دوای دروستبوونى گرژى لەنێوان حکومەتی عێراق و  تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) ک بۆ یارمەتیدانی عێراق پێکهێنرا بوو بۆ لێکۆڵینەوە لە جینۆساید و تاوانەکانی جەنگ، پێش ئەوەی لێکۆڵینەوەکانی تەواو بکات ناچارکران ئەم دۆسیە دابخەن.

ڕۆژی چوارشەممە (20/ئادار/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، کریستیان ڕیچەر، کریستیان ریتچەر، ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، "بە ناچاری کارەکانمان کۆتایی پێهێندرا، پێویست بوو لە ئەیلوولی (2024) ماوەی کارکردنمان بۆ درێژ کرابووایەوە بۆ ئەوەی ئەو کارە تیرۆریستان ئەنجامیان داوە بە تەواوی کاری لەسەر بکەین، بە جیهانی بناسێنین و ئەو پرۆژانەی کە هەمان بوو تەواوی بکەین نەک ڕاگرتن و کۆتایی هێنان بە کارەکانمان".

ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش ڕاشیگەیاند، "پشتیوانانی نێودەوڵەتی و بەخشەرەکانی تیمەکەمان پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە کارەکانمان بۆ چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام بێت. بۆ ئەوەی بتوانین هەموو ڕاستییەکان بخەینە ڕوو کە بەسەر قوربانییان دا هاتووە".

ڕەخنەگرانی بڕیارەکەی عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکی تیمەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند، "ئەمە ڕێگری دەکات لە هەوڵەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش، ئەم کردارە گومان دەخاتە سەر پابەندبوونی عێراق بە ڕێگەدان بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی چەکدارانی داعش ئەنجامیان داوە و ڕێگری کردنە لە بە جینۆساید ناساندن و ڕاگەیاندنی تاوانەکان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".

تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش ساڵی (2017) دامەزراوە، ساڵی ڕابردوو لەسەر داوای عێراق کارەکانیان تا مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ درێژ کرایەوە. تاوەکو ئێستا زۆرێک لە قوربانییەکانی داعش هێشتا لە کەمپەکانی ئاوارەکاندا دەژین و ئومێدی زۆریان بە کارەکانی ئەو تیمە هەبوو، بەڵام ناچارکردنی تیمەکە بۆ کۆتایی هێنان بە کارەکانیان ئەو ئومێدانە بۆ جارێکی تر دەخاتە ژێر کۆمەڵێك پرسیاری جیاوازەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین