کەشناسى هەرێم رەوشى کەش و هەواى شارەکانى کوردستانى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچە نێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، ئەمڕۆ و سبەی باران و بەفربارین لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (22/ ئادار/ 2024) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرى کرد، کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، (22) ئادار و سبەی شەممە (23ـ) ی ئادار، کەشوهەوا بە ناجێگری دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکراى کردووە کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی بەهۆی کاریگەریی بەردەوامى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەى لەسەر ناوچەکە هەیە، تەواوى ئاسمانى هەرێمی کوردستان لە زۆرینەی ناوچەکان هەورى باراناوى دەبێت، سەرەتا لە رۆژئاواى هەرێمی کوردستان بە شێوەى نمەباران و بارانی مامناوەند دەستپێدەکات و پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانى دیکە.

 بەپێی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، "لە سنووری پارێزگای دهۆک رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت."

 سەبارەت  بە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیانە، بەپێی پێشبینییەکان "لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بارانی مامناوەند دەبارێت و هەندێک کات بارانبارین بەشێوەی تاوەبارانی کورتخایەن دەبێت، پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت. هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت."

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە، 23ـی ئاداری 2024، کەشناسی رایگەیاندووە، ناجێگیریى کەشوهەوا لەسەر ناوچەکەمان بە رێژەیەکی کەمتر بەردەوام دەبێت، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەورى تەواو دەبێت، لە زۆرینەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان باران بارینی زیاتر دەبێت بەروارد بە ناوچەکانی دیکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین