سەرۆک بارزانی پەلامارە تیرۆرستیەکەی شاری مۆسکۆ ئیدانە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى پەیامێکى لەسەر هێرشەکەى شارى مۆسکۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت، "زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی ڕابردووی شاری مۆسکۆ دەکەن."

رۆژی شەممە (23/ ئادار/2024) سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی ئێکس بۆ ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی ڕابردووی شاری مۆسکۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆک بارزانى لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی ڕابردووی شاری مۆسکۆ دەکەین کە تێیدا هاووڵاتیانی مەدەنی و بێتاوان کرانە ئامانج."

هاوکات سەرۆک بارزانى دووپاتى دەکاتەوە، "سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکەم و خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین."

شەوی رابردوو چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان و دەستڕێژی گولـلەیان لە خەڵکی نێو هۆڵەکە کرد، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم (93) کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندارن، دواى هێرشەکە داعش بەرپرسیارێتى خۆى لە هێرشەکە ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین