هەر سێ هاوپەيمانى سوننەكان لە پەرلەمانى عێراق سوپاسى سەرۆك بارزانى دەكەن کوردستانی

نوچەنێت

هاوپەيمانى عەزم، حەسم و سیادە بە هاوبەشى راگەێندراوێكيان بڵاوكردەوە، هاتووە، سوپاسى هەوڵەكانى محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيران و سەرۆك مەسعوود بارزانى و هەموو هێزە سياسييەكان دەكەين، بەرانبەر هەوڵەكانيان بۆ گەيشتن بە رێككەوتن سەبارەت بە هەڵبژاردنى سەرۆكى پەرلەمان.

ئەمڕۆ يەشەممە (24/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى كردەوە، سێ هاوپەيمانى سوننەكان راگەيێندراوێكيان بڵاوكردەوە، لە راگەيێندراوەكە هاتووە،  جەخەخت لەسەر ئەوە دەكەينەوە هەنگاوەكان بۆ رێكارى هەڵبژاردنى سەرۆكى پەرلەمان بەگوێرەى رێككەوتنى سياسى و گفتوگۆكانى ئەم دواييە بێت، كە ئەوەش خواسى دەنگدەران و ئەندامانى ئەنجوومەن لە رێگەى دەنگدان بە كاندى سەرۆكايەتى بەدى دەهێنێت. 

راگەيێنداوەكە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، لە سۆنگەى بنەما ياسايى و دەستووريى و بڕيارەكانى  دادگاى فيدراڵى دەبێت، ئەوەش بۆ رێگرييە لە بەردەوامى بۆشايى دەستووريى و بەديهێنانى بەرژەوەندى نيشتيمانى و كاراكردنى رۆڵى پەرلەمان بۆ ياسادانان و چاودێرى.

لە كۆتايى ساڵى رابردوو دادگاى فيدراڵى مافى ئەندامێتى پەرلەمانى لە محەمەد حەلبووسى، سەرۆكى پێشووى پەرلەمان ساندەوە، لەو كاتەوە تا ئێستا هێزە سوننەكان لەسەر كاندێك رێكنەكەوتوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین