کەشناسى: باران و تەرزە دەبارێت
نوچەنێت:
كەشناسى هەرێم لە هۆشدارییەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "سەرەتا لە باشوورى هەرێم دەست پێدەکات بە تایبەت لەسەر ئیدارەى گەرمیان کە زۆرترین بڕى دابارینى دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانى شەو درەنگدا , بڕى باران بارینى پێشبینیکراو بۆ ئیدارەى گەرمیان لە نێوان (35-45)ملم دەبێت هەندێ کات هەورە تریشقەو لێزمە باران دەبێت و بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت."
لەبارەى کاریگەریى ئەم شەپۆڵە بۆ ناوچەکانى دەڵێت، "کاریگەرى ئەم شەپۆڵە درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى ڕاپەڕین بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لە ناوچانە لە نێوان (20-25) ملم دەبێت . باران بارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچە شاخاوییەکان."
كەشناسى پێشبینى دەکات، "بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لە سەنتەرى هەولێر (10-15)ملم ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچە شاخاوییەکان لە سەرووى 20 ملم دەبێت."
سەبارەت بە دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، ئاماژە بەوە دەکات، باران بارینەى بە لاوازى لەسەر دەبێت بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لە دەفەرە لە نێوان (7-12) ملم دەبێت .
هەروەها کەشناسى پێشبینى دەکات، لەگەڵ باران بارین لە شەودا بارستە هەواییەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارینى دەبێت و ئەگەرى تەرزە بارین لە گەڵ ئەم شەپۆڵە باران بارینە زیاترە، لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت .

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment