وەزيرى دەرەوەى عێراق: سەرۆك وەزيران مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەنێرێت کوردستانی

نوچەنێت

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتوویەتی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (26/ ئادار/ 2024)  وەزیری دەرەوەی عێراق بە رووداوى راگەياند، لە پەیوەندیم لەگەڵ بەغدا و ئەو گفتوگۆیانە بەردەوامن و حکومەتی فیدراڵی داوای ناوەکانیان کرد و وابزانم ئەوان ئیشیان لەسەر ئەو بابەتە کردووە، تاوەکو ئەو ساتە چارەسەر نەبووە، بەڵام بزانین سبەی، دووسبەی چی دەبێت."

سەبارەت بە مووچەی مانگی ئاداریش، فوئاد حوسێن جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمە، باسی مانگی دوو دەکەین، بەڵام ئەوەی من لە سەرۆکوەزیران تێگەیشتم ئەوەیە، دەڵێ مووچەی مانگی سێ دەنێرین."

دەربارەى پڕۆژەی "هەژماری من"، گوتی "وابزانم شاندێک لە بەغدان و لە گفتوگۆدان لەگەڵ لایەنی فیدراڵی و پێویستە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بگەنە رێککەوتنێک لەوبارەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین