مەسرور بارزانی: هیچ  شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە کوردستانی

سیهام میران – نوچەنێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تاوانی کوشتنی ژنە گەنجەکەی هەولێر هاتە دەنگ و دەڵێت، "وەزیری ناوخۆم ڕاسپاردووه‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بە سزای خۆی بگات" سه‌رۆكى حكوومه‌ت دووپاتیشی دەکاتەوە کە "هیچ شەرەفێك لە ژن کوشتندانییە"

ئەمرۆ شەممە ١٧ی نیسان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە دەڵێت، " نیگه‌ران بووم بە هه‌واڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج دوێنێ لە هەولێر. ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئه‌مه‌ دەبێت کۆتایی پێبێت. وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بە سزای خۆی بگات".

دوێنێ هه‌ینى 16ى نیسان له‌گه‌ڕه‌كى باداوه‌ى شارى هه‌ولێر ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌، ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نى 21 ساڵ بووه‌ و دایكى سێ منداڵ بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین