مەسرور بارزانى: ناکرێت چیتر مافەکانی کوردستان پێشێل بکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە و دەڵێت، "هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە."

ئەمڕۆ شەممە (30/ئادار/2024) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی "گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵى هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشڤەچوونەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) کرا."

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆیە ناکرێت چیتر مافەکانی پێشێل بکرێت کە لە دەستووردا زۆر بە ڕوونی دانیان پێدا نراوە."

باڵیۆزی ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ "چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستوور دەربڕی ".

سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دووپاتى کردەوە، "ئێمە دوو ساڵە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەین و ئێستاش لەگەڵ هەڵبژاردنێکی یاسایی و شەرعی و دەستوورین کە لە هەلومەرجێکی ڕەوا و پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت."

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی لە بەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنن .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین