به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆ سزای تیژڕەوی شۆفێران ده‌سڕێته‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتیى هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ سڕینەوەى ئەو سزایانەى لەماوەى بایکۆتى کارمەندانى هاتووچۆ داوامان نووسراومان ئاراستەى وەزارەتى ناوخۆ کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (31/ئادار/2024) ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، "بە مەبەستی سڕینەوەی سەرجەم ئەو سزایانەی لەماوەی بایکۆتی کارمەندانی هاتووچۆدا بۆ شۆفێران تۆمارکراون، نووسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە."

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند زیاتر ڕوونیکردەوە و گوتى، "دڵنیان کە نووسراوەکەیان قبووڵ دەکرێت، بەو پێیەش ئەو سزایانەی لە ماوەی بایکۆتی کارمەندانی هاتووچۆدا تۆمارکراون لەسەر شۆفێران لادەبرێن."

ئاسۆ محەمەد گوتیشى، "ئەو شۆفێرانەی بەهۆی ماوەی بایکۆتەوە مامەڵەکانیان دواکەوتووە، یان مۆڵەتی شۆفێری و ساڵنامەکانیان بەسەرچووە، قەرەبوو دەکرێنەوە."

هاوکات هێمن میرانى، بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بەمزوانە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین