ئاگرەکەى بازاڕى چەلێ لە دهۆک کۆنتڕۆڵ کرا کوردستانی

نوچە نێت

بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک: ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ بە تەواوی کۆنترۆڵ کرا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هەروەها (11) ئەندامى تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە تووشى تەنگە نەفەسى بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە (یەک/نیسانى/2024) بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ کۆنترۆڵکرا.
بێوار عەبدولعەزیز ڕاشیگەیاند، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە (100) دووکانی بازاڕی چەلێ زیانێکی زۆری ماددیان پێگەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێک بەر خانووی هاووڵاتییانی نزیک بازاڕەکە نەگەیشتووە.
گوتیشی: هەرچەندە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە، بەڵام لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و دیاریکردنی قەبارە زیانە ماددییەکان پێکهێنراوە.
گوتەبێژى بەرگرى شارستانى دهۆک ئاماژەى بەوەش کرد، بە هەوڵەکانی زیاتر لە (30) تیمی بەرگری شارستانیی دوای چەند کاتژمێرێک توانرا ئاگرکەوتنەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت، تەنیا (11) ئەندامی تیمەکانی بەرگری شارستانیی بەهۆی دووکەڵەوە تووشی تەنگە نەفەسی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
شەوى رابردوو ئاگرێک لە دووکانەکانى بازاڕى چەلێ لە شارى دهۆک کەوتەوە، زیاتر لە (100) دووكان زیانى مادى بەرکەوت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین