فراکسیۆنى تورکمان لە پەرلەمانى عێراق داوایەک ئاراستەى لایەنە سیاسییەکان دەکات کوردستانی

نوچە نێت

فراکسیۆنى تورکمان لە پەرلەمانى عێراق لە راگەیێندراویکدا، پارتى کرێکارانى کوردستان بە تیرۆرکردنى شێخ حوسێن عەلووش، سەرۆک هۆزى بەیات لە کفرى تۆمەتبار دەکات و داواش لە لایەنە عێراقییەکان دەکەن رێگرى لەو هێرشانە بکەن.

شەوى رابردوو (31/ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، کوتلەى تورکمان لە پەرلەمانى عێراق، لە راگەیێندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "شەهیدکردنى شێخ حوسێن عەلووش، کە یەکێک لە کەسایەتییە دیار و کاریگەرە کۆمەڵاتییەکانى ئەو شارە، بە ئاسانى تێناپەڕێت."

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، ئێمە بەپرسیارێتى پاراستنى ژیانى هاووڵاتیانى تورکمان لە قەزاى کفرى دەخەینە ئەستۆى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان و لایەنە سیاسییەکان لە پارێزگاکانى هەرێم.

لە راگەیێندراوەکە هاتووە، بۆ رایگشتى و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى گرووپەکانى پەکەکە بەبێ هیچ تاوانێک خوێنى عێراقییەکان و تورکمان بەشێوەیەکى بەرنامە بۆداڕێژراو دەرێژن، لە بەرانبەردایش حکومەت و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و ناوچەیى هیچ کاردانەوەیەکیان نییە، بوونى ئەو گرووپانە بووینە مەترسى و ئاڵنگەرییەکى گەورە لەبەردەم نەخشەى سیاسى و کۆمەڵایەتى عێراق و ناوچەکە بەگشتى.

فراکسیۆنى تورکمان داوا لە سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستانیش دەکات، پێویستە بە جددى هاوکاربن بۆ دوورخستنەوەى ئەو هێزە چەکدارە کە هیچ خزمەتێک بە دۆزى کورد ناکات، پێویستیشە سەرکردایەتى یەکێتى پارێزگاى سلێمانى نەکات بە ئامانج بۆ ئەو گرووپە چەکدارانە.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە فراکسیۆنى تورکمان هاتووە، داوا لە حکومەتى ناوەندى بە سەرۆکایەتى محەمەد شیاع سوودانى و حکومەتى هەرێم لە هەولێر و دەزگاکانى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر لە سلێمانى دیپلۆماتکاران و نێردە نێودەوڵەتییەکان بە خێرایى بێ سەر خەت بۆ پارێزگارى لە گیانى هەواڵاتیانى مەدەنى لە قەزاى کفرى، کە بۆتە شوێنێک چەکدارانى پەکەکە کارى توندوتیژى تێدا ئەنجام دەدەن و ئاسایشى گشتى عێراق و ناوچەى گەرمیان بە دیاریکراوى دەخەنە مەترسى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین