مەسرور بارزانى: پێویستە هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئاسایی و یاسایی و دوور لە دیزاینی پێشوەختە بکرێت
نوچەنێت:
بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت گرنگیی ئەنجامدانى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، مەسرور بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵبژاردن دوپات کرەوە، ئاماژەی بەوە دا کە "پێویستە هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئاسایی و یاسایی و دوور لە پێشێلکاریی دەستووری و دەستوەردان و دیزاینی پێشوەختە بکرێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستانیش بگیرێت."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن کردەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر نەهێشتنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردن و گەیشتنی لایەنەکان بە چارەیەک لە پێناو پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment