کەسێک بە تۆمەتى فرۆشتنى ماددەى هۆشبەر لەهەولێر دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، توانیویانە تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (سێى نیسان/2024) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە 1-4-2024، لە شاری هەولێر تیمەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد."

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی یەك کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ماریجوانا) دەستی بەسەرداگیرا .

هەروەها دووپاتى دەکاتەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراوە و لەژێر لێکۆلینەوە دایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین