د.مەحمود عوسمان: بڕيارەكانى دادگاى فيدڕاڵى زيانى زۆريان بۆ هەرێم هەيە کوردستانی

نوچەنێت

د.مەحمود عوسمان، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتارى پێشووترى كورد لە پەرلەمانى عێراق تيشك دەخاتە سەر بڕيارەكانى دادگاى فيدڕاڵى و هەبوونى دەستى دەرەكى، لە بەشێكى قسەكانى دەڵێت، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق بەرانبەر هەرێمی کوردستان زیانی زۆریان بۆ قەوارەی هەرێم هەبووە، دەربارەى دەستى دەركيش ئاماژە بە رۆڵى ئێران بە پشت بڕيارەكان دەكات.

چوارشەممە (سێى نيسان/ 2024) د.مەحمود عوسمان بە بەشى كوردى دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "بە دڵنیایەوە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق بە تەواوی قەوارەی هەرێمی کوردستانیان لاوازکردووە، چونکە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی نەهێشت و گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردن کرد و کۆتاکانی نەهێشت؛ هەر ئەوەندە ماوە بڕیارێک دەربکات و بڵێت هەرێمی کوردستان شەرعی نیە، چونکە لە کاتی سەدام دروستبووە."

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى د.مەحمود جەختى لەسەر ئەوە كردەوە ناكۆكييە ناوخۆييەكانى هەرێم كاريگەرى زۆرى هەيە، دەشڵێت، "ئەمەی کە ئێستا بەرۆکیانی گرتووە کێشەکان تەنها خۆیانن، چونکە گەر یەکگرتووبوونایە، نە دادگای فیدراڵ بڕیاری دەردەکرد نە بەغداش دەیتوانی دژی بوەستێتەوە، بەڵام ئێستا حکومەتی عێراق ئەم پەرتەوازەییەی پێخۆشە تا کوردستان لاواز دەربکەوێت."

دەربارەى دەستى دەرەكيش ئاماژە بەوە دەكات، دەستی دەرەکی لە نێو خۆی کوردستان و عێراقدا بە ئاشکرا بوونی هەیە؛ لەلایەن ئێران بە نمرەی یەکەم و دواتر دەستێوەردانەکانی تورکیا، بەڵام ئێران لە هەمووی زیاترە و لەم هەڵبژاردنەش بە هەمانشێوەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین