سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەردانى بەغدا دەکات کوردستانی

نوچە نێت

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و چاوی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکەوێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (چوارى نیسان/ 2024) دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، سەرۆک نێێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر مەلەفی بودجە و مووچە، نەوت و هەناردەکردنەوەی، هاوکات پەیوەندییەکی تەندروست و باش لەنێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات.

گوتەبێژى سەرۆکایەتى هەرێم ئاماژەى بەوەش کرد، بەپێی یاسا و وەکو کارەکتەرێکی کاریگەر و بەهێزی کوردستان و عێراق، سەرۆکى هەرێم بەرپرسە لە رێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، چارەسەرکردنی کێشە و تەنگژەکان، نەهێشتنی گرفتە ئابوورییەکان لەنێویاندا مەلەفی بودجە و مووچە و نەوت".

دڵشاد شەهاب گوتیشى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا جەخت دەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، کە حکومەتی لەسەر دامەزراوە و بەڵێنی جێبەجێکردنیان دراوە، بەڵام لە راستیدا جێبەجێ نەکران.

گوتەبێژى سەرۆکایەتى هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "سەرۆکى هەرێم مەبەستیەتی نێوانی هەولێر و بەغدا تۆکمە و باش و دۆستانە بێت، بە قسە و لێدوانی میدیایی تێکنەچێت و لە داهاتوودا خەڵک باجەکەی بدات و ببێتە هۆکاری دواخستن و خەرجنەکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین