هەفتەی داهاتوو لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان باران دەبارێت کوردستانی

نوچە نێت

بەڕیوەبەرایەتى کەشناسى هەرێم پێشبینییەکانى خۆى بۆ سبەى شەممە بڵاوکردەوە، عادل جابرى گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، لە هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانی عێراق باران دەبارێت.

ئەمڕۆ هەینى (پێنجى نیسان/ 2024) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ رۆژی شەممە، شەشی نیسان بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوى کەشناسى هاتووە، خێرایى با  لەسەرخۆ بۆ مامناوەند، لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت، کەمێک نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی هەینی، 5ـی نیسان.

دەربارەى رەوشى کەشوهەواى ناوچەکەش بەپێی دەستەکە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

- هەولێر: 28 پلە 

- سلێمانی: 27  پلە

- دهۆک: 28 پلە 

- زاخۆ: 29 پلە 

- هەڵەبجە : 28 پلە

- کەرکووک : 31 پلە 

- سۆران : 27 پلە

- حاجی ئۆمەران : 19 پلە 

- گەرمیان : 32 پلە 

لە لایەکى دیکەوە عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی بەشی پێشبینیمان لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق باران دەبارێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ئەم ساڵ بڕێکی زیاتر لە باران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق باریوە، بەڵام هێشتا راپۆرتیان لەبارەی کەشی هاوینی ئەم ساڵەوە ئامادە نییە و نازانن هاوینی ئەم ساڵ لە هاوینی ساڵی رابردوو گەرمتر دەبێت یان نا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین