سەرۆک وەزیرانى عێراق لەسەر بەشدارى لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمان لەگەڵ سەرکردایەتى پارتى لە پەیوەندى دایە کوردستانی

نوچە نێت

سيهان مەلا جیاد، راوێژکارى سیاسى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق راگەیاند، سەرۆک وەزیران هەوڵەکانى بەرردەوامە بۆ چارسەرکردنى بایکۆتى پارتى دیموکراتى کوردستان لە هەڵبژاردنە، چونکە بەشدارییان لە هەڵبژاردن گرنگە.

ئەمڕۆ هەینى (پێنجى نیسان/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، سیهان مەلا جیاد جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، سوودانى هەوڵدەدات قەیرانەکان چارەسەر بکات، بۆ زۆربەى رۆژ لەگەڵ سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەیوەندى دایە بۆ چارەسەکردنى بایکۆتیان لە هەڵبژاردنەکان، چونکە ئەو بەشدارییە بایەخى گەورەى هەیە هەموو لایەک دەزانن بەشدارى نەکردنە پارتى دیموکراتى کوردستان دەبێتە هۆى ئەنجامنەدانى هەڵبژاردنەکان.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئەو راوێژکارە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، سوودانى لاى لایەنە سیاسییەکان جێگەى رەزامەندییە، تواناى چارەسەرکردنى زۆربەى کێشەکانى هەیە، سەبارەت بە چارەسەرى مووچەى فەرمانبەرانیش هەرێم سەرکەوتووبوو، بۆیەش بەردەوامە لەگەڵ برایان لە کوردستان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.

دەربارەى ئەنجامى هەواڵەکانیش مەلا جیاد جەخت ئاماژە بەوە دەکات، ئەنجامەکانى ئەو جووڵانەى سوودانى ئەرێنین، سەرکردایەتى پارتى رەچاوى ئەو دۆخەى عێراق پێى دا تێدەپەڕێت دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین