سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سوودانی: داواکارییەکانی ھاووڵاتییانی عێراق و ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت کوردستانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "ھاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پشتگیریی دامەزراوە فیدراڵییەکان و دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان."

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە(شەشی نیسان/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع ئەلسوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "تێڕوانینی ھاوبەش بۆ تەواوی پرس و بابەتە نیشتمانییەکان و جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق لە ھەموو بوارەکاندا خرایە بەر باس."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و محەمە شیاع سوودانی ھەردوولا جەختیان لە "پابەندیی حکوومەتی فیدراڵ کردەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەپیرەوەچوونی داواکاریی ھاووڵاتیان لە ھەموو عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە، ھەروەھا ھاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پشتگیریی دامەزراوە فیدراڵییەکان و دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان."

ھەروەھا دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "داکۆکی لە گرنگیی پشتگیریی تەواوی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە ھەنگاوەکانی چاکسازیی حکوومەتی فیدراڵ کرایەوە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی گەشەپێدانی تەواو لە وڵات و تێپەڕاندنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەمی لە بواری کارگیڕی و جێبەجێکاریدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین