خسرۆ گۆران: لە سیستەمى نوێى هەڵبژاردن پارتى کەمترین زیانى بەردەکەوێ کوردستانی

نوچەنێت:

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتى کوردستان دەڵێت، بەداخەوە تاوەکو ئێستا هیچ هاوپەیمانێتییەک لەنێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان دروست نەکراوە، بڕواش ناکەم لەم چەند رۆژەی ماوە بتوانین جۆرە هاوپەیمانییەک دروست بکەین.

 

 

 

 

ئەو بەرپرسەى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى  لە دیمانەیەکدا بۆ رووداو سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق  دەڵێت، پارتی بە تەنیا لە 26 بازنە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات، هەر لە بەدرە و جەسان و مەندەلی و خانەقینەوە تاوەکو شنگال.

یاساى تازەى هەڵبژاردنى ئەمجارەى عێراق گۆڕانکارى بەسەرداهاتووە و ئەو پارتانەى بنکەى جەمارەوەییان بچووکە پێیانوایە ئەو یاسایە تازەیەى هەڵبژاردن زیان بەوان دەگەینێ، هەروەها خسرۆ گۆرانیش پێیوایە، ئەم یاسایە لە بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەیە کە گەورەن، بە تێڕوانینی من پارتی کەمترین زەرەری بەردەکەوێت لەو سیستەمە نوێیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین