سەرۆكى ئەمەریكا دەستخۆشى چارەسەرى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەكات کوردستانی

نوچە نێت

کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆك وەزیرانی عێراقی ئاشکرا کردووە، كە شەش تەوەرەى لەخۆى گرتبوو، سەبارەت بە هەرێمى كوردستان سەرۆكى ئەمەريكا ستايشى هەوڵەكانى چارەسەركردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى كوردستانى كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (16/نیسان/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى كردەوە، دواى كۆبوونەوەى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆك وەزیرانى عێراق، كۆشكى سپى راگەیێندراوێكى بڵاوكردەوە، لە راگەیێندراوەكە هاتووە، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریكا و سەرکوەزیران سوودانی روانینی خۆیان لەبارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەك بەشێکی سەرەکیی سەقامگیری و گەشانەوەی عێراق خستەڕوو."
بەگوێرەى راگەیێندراوەكەسەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی درێژخایەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە درێژخایەنانەی هەن، لەنێویاندا رێککەوتنی ئەو دواییانە بۆ پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکى ئەمەریكا جەختى لەسەر پشتیوانیی خۆی بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی لە عێراق لەنێویاندا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەر و شەفافانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق كردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین