گەڕانەوەى ئاوارەكانى شنگال بەشێك بوو لە كۆبوونەوەى سوودانى و بايدن کوردستانی

نوچە نێت

خەلەف شنگالى راوێژکاری، محەمەد شياع سوودانى سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، لە کۆبوونەوەی نێوان بایدن و سوودانیدا، لە هەموو خاڵە گرنگەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال گفتوگۆکران.

ئەمڕۆ سێشەممە (16/نيسان/2024) خەلەف شنگالی، راوێژکاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رايگەياند، لە كۆبوونەوەى سوودانى و بايدن باسكردنى قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانی شنگال لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. 

 ئەو راوێژكارەى سەرۆك وەزيرانى عێراق جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، بڕیارە رۆژی چوارشەممەی سەری ساڵ ببێتە رۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان.

شنگالى باس لەوە دەكات، لە بەشێكى ديكەى كۆبوونەوەكان باس چۆنيەتى ئاوەندانكردنەوە و سەقامگيرى و پاڵپشتى ناوچەى شنگال كرايەوە.

خەلەف شنگالى ئاماژە بەوە دەكات، تەورێكى ديكەى باسكردنى ئەو ناوچانە بريتى بوو لە چۆنيەتى دابيكردنى دەرفەتى كار و ئايندەى ناوچەى شنگال و گەڕانەوەى ئاوارە ئێزيديەكان بوو بۆ شوێنى خۆيان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین