سەرۆک بارزانى: پێویستە و کۆتایی بە ئاوارەیی خوشک و برایانی ئێزدی بێت کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک مەسعود بارزانى بە بۆنەى جەژنى سەرى ساڵى کوردانى ئێزدى پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کوردستان وڵاتی پێکەوەژیانە و پێویستە ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە پارێزگاری لێ بکرێت".

ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە (16/نیسان/2024) سەرۆک بارزانى، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی لە کوردانی ئێزدی دەکات و ڕاگەیاند "پێویستە خوشک و برایانی ئێزدی، بە سەربەستی و ئازادی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و کۆتایی بە ئاوارەیی و نەهامەتییەکانیان بێت کە ناحەزانی گەلی کوردستان بەردەوام بەسەر ئەواندا سەپاندوویانن".

 

دەقى پەیامەکەى سەرۆک بارزانى بەبۆنەى جەژنى سەرى ساڵى کوردانى ئێزدى: 

ب ناڤێ خودێ یێ مەزن و دلوڤان

ب هەلکەفتا هاتنا جەژنا سەر سالا ئێزدییان، گەرمترین پیرۆزباهیێن خۆ ئاراستەی هەمی خوشك و برایێن ئێزدی ل كوردستانێ و جیهانێ دكەم و هیڤیا بەختەوەری و کەیفخۆشیێ بۆ وان دخوازم.

خوشك و برایێن ئێزدی بەشەکێ رەسەنێ گەلێ كوردستانێ نە و د خۆشی و سەركەڤتن و ئازار و نەخۆشیاندا ئەم هەمی هەڤپشكین. پێدڤیە خوشك و برایێن ئێزدی ب سەربەستی و ئازادی بزڤرنە لـ سەر جھـ و وارێ خوە و دووماهی ب ئاوارەیی و ئەو نەهامەتیا بهێت كو نەحەزێت گەلێ كوردستانێ ب سەر وان دا سەپاندین. كوردستان وەلاتێ پێكڤەژیانێ یە و پێدڤیە ئەڤ فەرهەنگا دەوڵەمەند بھێتە پاراستن.

هیڤیدارم هەمی جەژن و هەلکەفتێن هەوە ب ئاشتی و دلخۆشی دەرباز ببن، بمینن ب خێر و خۆشی.

مسعود بارزانی

16ـی نیسانا 2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین