لە هەولێر چەندین تۆن خورماى بەسەرچوو لە شوێنى ئاژەڵ بەخێوکردن دەستى بەسەرداگیرا کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ لە گوندێکى نزیک شارى هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە 8 تۆن خورمای تێکچوو هاوکات چەندین کاڵای دیکەدا گیرا، هەروەها لە بازگەی هیرانیش دەست بەسەر دوو تۆن خورمای جۆری (مەریەم)دا گیرا.

دواى ئەوەى لەلایەن هاووڵاتییەکەوە ئاگادار بنکەى ئاسایشى دێدەوان دەکرێتەوە لەسەر هەبوونى کۆگایەکى نایاسایى، هەر وەک مزەفەر سابیر بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی هەولێر بە رووداوی ڕاگەیاند، توانیویانە دەست بەسەر زیاتر لە (10) تۆن خورمای ماوەبەسەرچوو و چەندین کاڵای دیکەدا گیران، بەشێک لە خورماکان لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵدا کۆگا کرابوون.

لە بارەى ئەو کۆگا نایاساییەوە بەڕێوەبەرى چاودێریى بارزگارنى هەولێر دەڵێت، لە کۆگاکەدا نزیکەی 250 گونیە خورما و 1500 بووتڵ ئاوی گوڵ، رۆنی زەیت، رۆنی قژ، پیکن پاودەر و چەندەها بابەتی جۆراوجۆری دیکە کۆگاکرابوون.

بەسەر زیاتر لە 10 تۆن خورمای ماوەبەسەرچوو و چەندین کاڵای دیکەدا گیران. بەشێک لە خورماکان لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵدا کۆگا کرابوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین