سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: دەبێ هەڵبژاردنێکى دادپەروەرانە بکەین کەهەموو لایەک لێی رازی بن
نوچەنێت
سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە دیداری سلێمانی لەزانکۆى ئەمەریکى کرد و لە وتارێکدا ڕایگەیاند، "پەرلەمانی کوردستان ئەزموونێکی گرنگە لە ناوچەکەدا و دەبێ بیپارێزین".
ئەمڕۆ چوارشەممە (17-4-2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەدیدارى سلێمانى ڕایگەیاند، "دەبێت هەڵبژاردنێکی روون و دادپەروەرانە بکەین کە هەموولایەک لێی رازی بن".
سەرۆکى هەرێمى کوردستان بیرى هەموانى هێنایەوە، کە "با کای کۆن بە با نەکەین؛ پوختەی قسەی دڵی خەڵکی کوردستان یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانە، چونکە بە دووبەرەکی ناوبانگێکی باشمان دەرنەکردووە".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق ڕایگەیاند، "شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان باشترین تاقیکردنەوەیە لەسەر دەوڵەتی نوێی عێراق"، هەروەها دووباتى کردەوە، کە "هاوبەشیی گونجاوی تێدایە و عێراق بەهێز دەکات... بۆ پێشکەوتنی عێراق پێویستە سیستمی فیدراڵی بە تەواوی جێبەجێ بکرێت".

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment