کەشناسى هەرێم: لە سێ پارێزگاى هەرێمى کوردستان باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت

ڕۆژى یەکشەممە (21-4-2024) بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو باران بارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات دوایی بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچر پچر لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت لە دوای نیوەرۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا باران بارین نامینێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت.

لەبارەى کەشوهەواى سبەى دووشەممە دەڵێت، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژ هەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبێت , لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت .

کەشناسى هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوى سبەى بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 30 

سلێمانی: 29

دهۆک:  29

زاخۆ : 30

هەڵەبجە: 30

کەرکوک: 32

سۆران: 26

حاجی ئۆمەران: 17

گەرمیان: 34

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین