دوو كاتیوشا ئاراسته‌ى كفرى ده‌كرێت
نوچه‌نێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوو كاتیوشا ئاراسته‌ى گه‌ڕه‌كى ئیمام محه‌مه‌دى شارى كفرى و بازاڕى شاره‌كه كراوه و هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ى نیسان دوو كاتیوشا ئاراسته‌ى شارى كفرى كراوه و یه‌كێكیان له گه‌ڕه‌كى ئیمام محه‌مه‌د و ئه‌ویتریان له بازاڕى كفرى كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ماڵپه‌ڕى رووداو بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هیچ زیانێكى گیانى له رووداوه‌كه نه‌بووه.
تا ئێستایش ئه‌و هێزانه ئاشكرا نه‌كراوه، كه كاتیوشه‌كانى ئاراسته‌ى شاره‌كه كردووه.
سیروان شوكر قائیمقامى كفرى لێدوانى داوه و زانیارییه‌كانى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رووداوه‌كه له كاتى به‌ربانگ بووه و خه‌ڵك له ده‌ره‌وه نه‌بووه، هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش ئاراسته‌ى شوێنه‌كه كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment