بازرگانێکى ماددەى هۆشبەر لە هەولێر کوژرا کوردستانی

نوچەنێت

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (23/نیسان/2024) بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئاسایشى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتى هەوڵى دەستگیرکردنى دوو بازرگانى ماددەى هۆشبەر کارمەندێکى ئاسایشى هەولێر بە سەختى بریندار بووە.

هەروەها ئاسایشى هەولێر دووپاتى دەکاتەوە، "لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان، یەکێک لە داواکراوەکان کوژرا و ئەوی تریان دەستگیر کرا. لێکۆلینەوە بەردەوامە."

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئاسایشى هەولێر:

کاتژمێر (6:15)ی ئێوارەی (23-2024)  تیمێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بەدواداچوونی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی کرد. لە دەوروبەری شاروچکەی عەنکاوە، داواکراوەکان رووی چەکەکانیان ئاراستەی هێزەکانی ئاسایش کرد و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەسەختی بریندار بوو.

لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان، یەکێک لە داواکراوەکان کوژرا و ئەوی تریان دەستگیر کرا. لێکۆلینەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین