سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ سەرۆك كۆمارى عێراق كۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆرك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ گەیشتە کۆشکی سەلام لە بەغدا و، لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقکۆبووەوە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (28/ نيسان/ 2024) سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ د.لەتيف رەشيد سەرۆك كۆمارى عێراق كۆوەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پوەيوەندييەكانى نێوان هەولێر و بەغدا كرا.

بەگوێرەى زانيارييەكان بڕيارە لەو سەردانە، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی 20 کۆبوونەوەی لەگەڵ زۆربەی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی شیعە و سوننە لە بەغدا دەبێت.کۆمەڵێک بابەتی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا، لەوانە؛ پرسی بودجە و مووچە، هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئەجێندای سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندان.

لەم مانگەدا ئەمە دووەم سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا، سەرەتاى ئەم مانگە سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، بۆ جاری یەکەم بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا کرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین