سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پەرلەمانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ محسن مه‌نده‌لاوى، سه‌رۆكى پەرلەمانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆیتن لەسەر پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر بەغدا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (28/ نيسان/ 2024) سەرۆکى هەرێم لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمان بە وەکالەت کۆبووەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى سياسيى عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌نگاوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ياسا پێويسته‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان به‌ پێويست زانى بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و جه‌ختيان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، يه‌كه‌ و پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌.

لە یەشێکى دیکەى‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان بۆ مسۆگه‌ريى ماف و به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له‌ وڵات و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین