گوتەبێژى سەرۆکایەتى هەرێم: هیچ هۆکارێک مەترسیی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروست ناکات کوردستانی

نوچە نێت

دڵشاد شەهاب گوتەبێژى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانى سەربارەت بە مووچەى فەرمانبەران رایگەیاند، "هیچ هۆکارێک نییە مەترسیی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروستبکات. مووچە چارەسەر دەبێت و ئەم دڵنیاییە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە مووچەخۆران دەدرێت." 

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (28/ نيسان/ 2024) گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنەکانی عێراق پرسی ماف و چارەسەری شایستە داراییەکان و بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان تاوتوێ کراون.

دڵشاد شەهاب لەبارەی کۆبوونەوەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەبەغدا باسی لەوە کرد: "ئەوەی بە لای ئێمەوە گرنگ بوو بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بوون. لە کۆبوونەوەکان پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هێرشەکانی سەر کۆرمۆریش باس کراون." 

دڵشاد شەهاب ئاماژە بەوە دەکات کە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا "سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین