سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان فەرمانى بە قەزاکردنى خورماڵى واژۆکرد، بڕیارەکە لەمڕۆوە دەخرێتە بوارى جێبەجێکردن

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (نۆى ئایار/2024) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ كرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پاڵپشت به‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر ڕۆشناييى داواكاريى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌، بڕيارى دا به‌ هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى خورماڵ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيه‌ى خورماڵ.

ئه‌م بڕياره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو ڕێكاره‌ ئيدارييه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن. به‌قه‌زاكردى خورماڵ ده‌بێته‌ هۆى باشتربوونى ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕييه‌وه‌ و خزمه‌تى زياتر به‌ خه‌ڵك و هاووڵاتييانى ده‌كات

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین