سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ مامۆستايان ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە ساڵيادى (62) ساڵەى دامەزراندنى يەكێتى مامۆستايان پەيامێكى پيرۆزبايى ئاراستەى مامۆستايانى كوردستان كرد..

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/ ئايار/ 2024) سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە ساڵيادى دامەزراندنى يەكێتى مامۆستا پەيامێكى پيرۆزبايى ئاراستەى مامۆستايان كرد، لە پەيامەكەى دەڵێت، " مامۆستايان له‌ توێژه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان و بنه‌ماى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ن."

دەقى پەيامى سەرۆكى هەرێمى كوردستان:

له‌ ساڵيادى (62)هه‌مينى دامه‌زراندنيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايانى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم، به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئه‌رك و ماندووبوون و په‌يامى پيرۆزى مامۆستايان له‌ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان، ده‌ڕوانم.

مامۆستايان له‌ توێژه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان و بنه‌ماى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ن، پشتگيرى له‌ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانيان ده‌كه‌م و شايانى ژيان و گوزه‌رانى باش و ئارامى و ئاسووده‌يين. ڕۆڵى مامۆستايان له‌ سه‌رده‌مى شۆڕش و له‌ ئازاديدا، هه‌روه‌ها دڵسۆزى و به‌رگه‌گرتنيان له‌ ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده‌ نه‌وه‌ستێت، هه‌رگيز له‌بير ناكرێت.

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و مامۆستا ئازيزانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ له‌پێناو ئازاديى گه‌له‌كه‌ياندا، خه‌باتيان كرد و گيانیان به‌خشى.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/5/15

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین