نوێنەرى حكومەتى هەرێم لە تاران: سەرۆك كۆمارى ئێران بۆ چەند دۆسيەك سەردانى عێراق دەكات کوردستانی

نوچە نێت

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند، ئيبراهيم رەئيسى، سەرۆك كۆمارى ئێران لە سەردانى بۆ عێراق گفتوگۆ لەسەر چەند دۆسيەك دەكات، گرنگە سەردانى هەرێمى كوردستانيش بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/ ئايار/ 2024) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەبارەی سەردانەکەی ئیبراهیم رەئیسی، بە رووداوی راگەیاند "سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی سیاسیی، ئابووری، سنووری و ئەمنییە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا."

 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئاماژەى بەوە كرد، "دەگوترێت ئیبراهیم رەئیسی، سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات، ئەگەر سەردانەکە بکات، خاڵێکی گرنگە، چونکە یەکەم؛ دەبێتە یەکەم سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، جگە لەوەش هەر خۆی سەردانەکە گرنگە، چونکە ئێران دراوسێی عێراق و هەرێمی کوردستانە، رەئیسیش بەرپرسێکی گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە."

 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەبارەی رێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران، جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، ئێران تائێستا لە رێککەوتننامەکە رازییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوانی جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتننامەکەیە. 

رۆژی یەکشەممە، پێنجى ئایاری (2024)، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكى هەرێمى كردستان بە سەردانى ئێرانى كرد لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمار و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.هەر لەو سەردانە بانگهێشتى سەرۆك كۆمارى ئێرانى بۆ شارى هەولێر كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین