سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گەیشتە ئەبو زەبى کوردستانی

نوچەنێت

ڕۆژى هەینى (24/ئایار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان گەیشتە ئەبو زەبى و ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ئیمارات كۆده‌بێته‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەى سەردانە فەرمییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەى لوتکەى هەردوو سەرۆک "زه‌مینه‌ و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌."

هاوکات لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەتینى ئەبو زەبى، بە پڕۆتۆکۆڵ و دانانى ئاڵاى ئیمارات و کوردستان پێشوازى لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین