سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئیمارات تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى ئیمارات لە کۆبوونەوەیەکى لوتکەدا، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كى دۆستانه‌‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى (24/ئایار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌بو زه‌بى له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكى ئیماراته‌وه‌، پێشوازى لێكرا‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختیان "له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانى و هاریكاریى وزه‌دا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌ ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى ئیماراتى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تایبه‌تى له‌ پرۆژه‌كانى ژێرخان و په‌ره‌پێداندا."

سەبارەت بە دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانیشى، "هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى كارى پێكه‌وه‌یى و هاریكاریى هاوبه‌ش و هه‌مه‌لایه‌نه‌ى وڵاتان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و ڕێگرى له فراوانبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى ئاڵۆزییه‌كان."

هەروەها دەشڵێت، "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، گۆڕانى ئاووهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین