قوباد تاڵەبانى پەیامێک ئاراستەى سەرۆک و ئەندامانى یەکێتى دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینى (31/ ئايار/ 2024) قوتاد تاڵەبانى پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى پەیامەکەى دەڵێت، “گەشبینم بە سەرۆکایەتیت، چونکە دووربینی و پێداگری و وردبینیی تۆ و پتەویی ئەو ڕێبازەی سەرۆک مام جەلال بناغەکەی دیزاین کردووە، وادەکەن یەکێتییەکەمان هەرگیز نەکەوێت و کاروانی خەباتی درێژە بکێشێت و بەهێزتریش ببێت.”
جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئاماژە بەوەش دەکات، پشتگیریکردنی گەنجان و خوێندکاران، لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم هاتنەپێشەوەی ژنان، ڕێگریکردن لە سەرانەوەرگرتن و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بەهێزکردنەوەی ئۆرگانەکانی حیزب و یەکخستنەوەی هێزە چەکدارەکان، بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی، هاوسەنگکردنەوەی هێز لە ناوخۆ و باڵانسکردنی ململانێ ناوچەیی و هەرێمییەکان، نەهێشتنی سیخوڕی و چاودێریکردنی ژیانی تایبەتی، سەرکەوتن بەسەر کۆسپ و کۆست و پیلانەکاندا، دروستکردنی کۆدەنگی لەبریاردا و سەرپێخستنی دونیابینیی سەردەمییانە بۆ یەکێتی.
قوباد تاڵەبانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بەرگریکردن لە ماف و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان، پارێزگاریکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و پاراستنی مافە دەستوورییەکان، شەڕی بەگژداچوونەوەی عەقڵییەتی شۆڤێنی لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، گەڕان و سەردانی یەکلەدواییەکی پایتەخت و ناوەندەکانی بڕیار لە دونیادا بۆ دۆزینەوەی پشتیوانی بۆ مافە ڕەوا و دیموکراسیەکانی گەلەکەمان، هەموو ئەمانە پێکەوە بە هیچ حیزب و سەرکردەیەک ناکرێت، جگە لە یەکێتیی نیشتمانیی کورستان و سەرۆکێک کە ناوی (بافڵ جەلال تاڵەبانی)یە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment