سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک بارزانى لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و هەردوولا بەرەوپێشوەچوونەکانى نێوان هەولێر-بەغدایان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی چوارشەممە (پێنجى حوزەیران/2024) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە  ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەى کۆبوونەوەکە دەڵێت، "باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان کرا، و هێما خرایە سەر ئەو پێشڤەچوون و لێکتێگەیشتنە ئەرێنیانەی کە لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ هاتوونەتە ئاراوە لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا."

هەروەها دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "بارودۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ئەو ئاستەنگ و کێشە ئەمنی و سیاسیانە کرا کە لەو ناوچانەدا بۆ دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە دروست دەبن، و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە رێگەچارەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بدۆزرێنەوە."

لە کۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى بەریتانیا، پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی تاوتوێ کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین