سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كرد، لە ديدارێكدا گفتوگريان لەسەر پەيوەندييەكى پاريس و بەغدا و هەرێمى كوردستان كرد.

ئەمڕۆ يەكشەممە (نۆى حوزەيران/2024) سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازى لە باڵيۆزى فەرەنسا لە بەغدا كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكييان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و تيشكيان خسته‌ سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا به‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له‌ گرنگيى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولايان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند. له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ڕێز باڵيۆزى فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.

پاراستنى سه‌قامگيريى سياسى له‌ عێراق، دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین