سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کۆنسولی گشتیی نوێی تورکیا دەکات کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ دووشەممە (10/حوزەیران/2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد و سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، جەختی "لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە."

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم، سەرۆکی حکومەت باسی لە "گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کرد؛ کە عێراق و تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە."

مەسرور بارزانى ئاماژەشی بە "پێویستیی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەو پرۆژە ستراتیژییەدا کرد."

لە کۆبوونەوەکەدا کۆنسولی گشتیی تورکیا، "خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا" دووپات کردەوە.

هەروەها دەشڵێت، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین